جەنگی ئیسرائیل و حیزبوڵا زیانی یەک ملیار دۆلاری لە لوبنان داوە

دانیار فاروق 1 کاتژمێر پێش ئێستا
شوینەواری هێرشە مووشەکییەکەی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان. فۆتۆ:AFP
شوینەواری هێرشە مووشەکییەکەی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان. فۆتۆ:AFP

ئەنجوومەنى نیشتمانی لێکۆڵینەوەى زانستى لوبنان و ڕێکخراوى نەتەوەیەکگرتووەکان، پێکەوە ڕاپۆرتێکیان لەسەر دۆخی لوبنان بڵاوکردەوە و ئاشکرایانکردووە، بەهۆی بۆردوومانەکانی ئیسرائیلەوە هەزاران بینا و خانوو خاپوور بوون و زیانی زیاتر لە  یەک ملیار دۆلار بەر ژێرخانی وڵاتەکە کەوتووە.

ژمارەی خانوو باڵەخانە ڕووخاوەکان

بەگوێرەى ڕاپۆرتە هاوبەشەکە ، 11 هەزار و 95 باڵەخانە بە تەواوەتى خاپوور و لەناوچوون، کاریگەریش لەسەر 17 هەزار و 891 یەکەى نیشتەجێبوون درووستکردووە کە دەبێت بەشێکیان نۆژەن بکرێنەوە.

کۆی زیانەکان

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ماوەى نێوان مانگى تشرینى یەکەمى 2025، تاوەکو مانگى نیسانى 2026، کۆى ئەو زیانانەى ڕاستەوخۆ بەر باڵەخانەى نیشتەجێبوونەکانى باشوورى لوبنان کەوتووە، گەیشتووەتە 1 ملیار و 380 ملیۆن دۆلار.

سوپاى ئیسرائیل لە ماگی 9ی 2025وە لەشکرکێشى بۆ ناو خاکى لوبنان دەستپێکرد، ئەویش بەبیانوى ئەوەى چەکدارانى حیزبوڵا لەو ناوچانەى باشوورى لوبنان ، بەردەوام هێرش دەکەنە سەر ئیسرائیل.

دانیار فاروق

1 کاتژمێر پێش ئێستا