کەرنەڤاڵێکى وەرزشیی گەورە لە سلێمانى بەڕێوەدەچێت

هەرێز جەمال 2 کاتژمێر پێش ئێستا

د. محەمەد ئیبراهیم کەنعان، سەرۆکی لقی سلێمانی لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتمانی عێراق ڕایگەیاند" بۆنەی یادکردنەوەی ڕۆژی جیهانی ئۆڵۆمپی، لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتمانی عێراق / لقی سلێمانی چەند چالاکییەى وەرزشیی ئەنجام دەدەن.

چالاکییەکان سبەى سێشەممە لە هۆڵى زانکۆى کۆمار بەڕێوەدەچێت کە هاوشێوەى کەرنەڤاڵێکە و کاتژمێر 17:30ـى ئێوارە دەستپێدەکات.

کەرنەڤاڵەکە پێکهاتووە چالاکی ڕێکخراوی ژیما، چالاکی کاراتێ، تایکواندۆ، چالاکی ئەکادیمی باسکە، چالاکی جومناستیک، چالاکی تێنس، ڕێز لێنان لە چەندین کەسایەتى و تیپەکان.

هەرێز جەمال

2 کاتژمێر پێش ئێستا