ئەمینداری نوێی کۆمکاری عەرەبی دیاری کرا
ئارام یوسف 2 کاتژمێر پێش ئێستا
ئەنجوومەنی کۆمکاری عەرەبی لەسەر ئاستی وزاری، نەبیل فەهمی وەک ئەمینداریی نوێی کۆمکارەکە دیاری کرد.
وەزیری پێشووتری میسڕ بووە ئەمیندار
کۆمکارەکە لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، ڕۆژی دووشەممە لە عەممانی پایتەختی ئوردن، نەبیل فەهمی، وەزیرى پێشووتری دەرەوەی میسڕ، وەک ئەمینداری نوێی کۆمکاری عەرەبی دیاری کراوە.
بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە پۆستەکەیدا دەبێت
نەبیل فەهمی، بۆ ماوەی پێنج ساڵ، پۆستی ئەمینداری کۆمکاری عەرەبی لە شوێنی ئەحمەد ئەبو غەیت، بەڕێوەدەبات.
ستایشی ڕۆڵی کۆمکاری عەرەبی
هەروەها ئەنجوومەنی کۆمکاری عەرەبی، ستایشی ڕۆڵی ئەمینداری پێشووی کۆمکارەکەی کرد، کە لەماوەی ڕابردوودا لەپێناو کۆمکارەکە پێشکەشی کردووە.
ئەنجوومەنی کۆمکاری عەرەبی، هیوای سەرکەوتن بۆ ئەمینداری نوێ دەخوازێت و متمانەیان هەیە بەو شارەزاییەی هەیەتی لە بواری دیپلۆماسییەتدا، کار بکات بۆ بەهێزکردنی کاری عەرەبی هاوبەش و بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەکان.
ئارام یوسف
2 کاتژمێر پێش ئێستا