ستارمەر بە موزیکی Ode to Joy بەڕێکرا

حەسەن فەلاح 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لە شەقامی "10 Downing Street"، کیەر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی بەریتانیا، بە پارچە موزیکی بەناوبانگی Ode to Joy لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە بەڕێکرا.

لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە بەکارهێنرا

ستارمەر لەمیانی قسەکردنی بۆ گەلی بەریتانیا و ڕاگەیاندنی دەستلەکارکێشانەوەکەی لە پۆستەکانی سەرۆکی پارتی کرێکارانی بەریتانیا و سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکە، خۆپیشاندەران بۆ ساتێک موزیکەکەیان ڕاگرت، پاش تەواوبوونی قسەکانی ستارمەر، هەر زوو موزیکەکەیان پێکردەوە.

سروودی یەکێتیی ئەورووپایە

ئەم موزیکەی بیتهۆڤن، لە سەرەتای حەفتاکان و ناوەڕاستی هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە، وەکو موزیکی سروودی ئەنجوومەن و یەکێتی ئەورووپا دەستنیشان کراوە و تاوەکو ئێستاش بەکاردەهێنرێت، پێکردنیشی بۆ بەڕێکردنی ستارمەر، وەکو تەنز و ڕەخنەیەکی سیاسی بوو بۆ جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەکێتییەکە.

ستارمەر بۆچی دەستی لەکارکێشاوەتەوە؟

جێی ئاماژەیە، هۆکارەکانی دەستلەکارکێشانەوەی ستارمەر، دەگەڕێتەوە بۆ بوونی ململانێ لە ناوخۆی پارتەکەیدا، پاڵنەر بە دابەزینی ڕێژەی دەنگدەران و کەمبوونەوەی پاڵپشتیی خەڵک بۆ پارتەکە، هەر ئەمەش وای کرد، ستارمەر چیتر خۆی بە شیاوی سەرۆکایەتییکردنی پارتەکەی و حکومەتی بەریتانیا نەزانێت.

حەسەن فەلاح

3 کاتژمێر پێش ئێستا