کەشناسیی عێراق: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و لە دهۆک دەگەنە 36 پلە

کیژان مەحمود 4 کاتژمێر پێش ئێستا
دیمەنێک لە کەش و هەوا و سروشتی نێوان گاپیلۆن و مالومە لە شارباژێڕ
دیمەنێک لە کەش و هەوا و سروشتی نێوان گاپیلۆن و مالومە لە شارباژێڕ

شەپۆلی گەرما توندەکەی ناوچەکە پاشەکشە دەکات و لە سبەیەوە پلەکانی گەرما لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان چەند پلەیەک نزم دەبنەوە.

پێشبینییەکانی پلەی گەرما لە هەرێمی کوردستان

دەستەی کەشناسیی عێراق ڕایگەیاند، لە سبەیەوە پلەکانی گەرما لە سەرتاسەری وڵات نزمبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن. بەگوێرەی پێشبینییەکان، پلەی گەرما لە دهۆک دەبێتە 36 پلە، لە سلێمانی 37 پلە و لە هەولێر دەگاتە 38 پلەی سیلیزی، ئەمەش دابەزینێکی بەرچاوە بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو.

دۆخی کەشوهەوا لە پارێزگاکانی عێراق

لە پارێزگاکانی کەرکوک و سەڵاحەدین پلەکانی گەرما بۆ 40 پلە دادەبەزن. ئەو شارانەی تری عێراق کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا گەیشتبوونە 50 پلەی سیلیزی، پلەکانیان ڕوو لە نزمبوونەوە دەکات، بەڵام پارێزگای بەسڕە بە تۆمارکردنی 48 پلەی سیلیزی بە گەرمترین ناوچەی وڵات دەمێنێتەوە.

تۆز و خۆڵ و دۆخی ئاسمان بۆ کۆتایی هەفتە

کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە کە لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما، تۆزێکی سووک لە هەوادا بەرز دەبێتەوە. بۆ ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی، پێشبینی دەکرێت ئاسمان بە ساماڵی بمێنێتەوە و پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی خوارووی عێراق بە نزمی و جێگیری بمێننەوە.

کیژان مەحمود

4 کاتژمێر پێش ئێستا