ئاکۆ غەریب لە شێوەکارە ناسراوەکانی کوردە

حەسەن فەلاح 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئاکۆ غەریب لە شێوەکارە ناسراوەکانی کوردە، ساڵی 1962 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە منداڵییەوە ئارەزووی وێنەکێشان بووە، سەرەتای هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو، لەگەڵ کردنەوەی پەیمانگای ھونەرەجوانەکانی سلێمانی لە بەشی شێوەکاری وەرگیراوە و بە تابلۆی شەڕی دەربەندی بازیان بڕوانامەکەی بەدەستهێناوە،

گرنگییەکی زۆر بە ڕووداوە مێژووییەکان دەدات

لە ئاستی ناوەڕۆکدا، تابلۆ هونەرییەکانی ئاکۆ غەریب، گوزارشتن لە دیمەنی ڕووداوە مێژووییەکان، بەدیاریکراوییش ڕووداوەکانی مێژووی کورد، هاوتای پیشاندانی سروشت وەکو سیمبول و ناسنامەی کوردەواری و لە چوارچێوەی ڕەنگی ئاوییدا دەردەکەون.

کاریکاتێریش دروستدەکات

وێڕای تابلۆکان، کاری لەسەر وێنەی کاریکاتێر کردووە و لەڕێگەی هونەرەوە تەنز و ڕەخنە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی گەیاندووە و لە سیخورمەدا بڵاوکراونەتەوە.

چەندین پێشانگەی کردووەتەوە

کارە هونەرییەکانی ئاکۆ غەریب، لە چەندین شار و وڵاتی جیاوازدا نمایشکراون، پێشانگەکانی لە شارەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان نمایش کردووە، هاوتای وڵاتەکانی: نەمسا، ئەڵمانیا، فەڕەنسا، بەریتانیا، کەنەدا، میسڕ، بەلجیکا، ھۆڵەندا و ئێران.

حەسەن فەلاح

3 کاتژمێر پێش ئێستا