کاناڤارۆ: لە ڕووبەڕووبوونەوەی پۆرتوگال ناترسین

مەبەست عەدنان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

فابیۆ کاناڤارۆی ئیتاڵی و ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئۆزباکستان، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا پێش یارییەکەیان بەرامبەر پۆرتوگال لە شاری هیۆستن، دووپاتیکردەوە کە تیپەکەی بەبێ ترس ڕووبەڕووی یەکێک لە بەربژێرەکانی بەدەستهێنانی نازناوەکە دەبێتەوە.

کاناڤارۆ کە وەک کاپتن و بەرگریکارێکی مێژوویی جامی جیهانی 2006ی بەدەستهێناوە، گوتی: "ئێمە بەرامبەر تیپێکی زۆر بەهێز یاری دەکەین، خاوەنی باشترین باڵەکان، ناوەڕاستکارەکان و یەکێک لە گەورەترین یاریزانەکانی مێژووی تۆپی پێ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆن، لەبەرئەوە بابەتەکە ئاسان نییە، بەڵام ئەمە مۆندیالە."

ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە جەختی لەوەش کردەوە، کە تەنیا ڕێگا بۆ گەیشتن بە ئەنجامێکی ئەرێنی، کارکردنە وەک تیمێک، چونکە بەپێی گوتەی کاناڤارۆ: "ئەگەر تەنیا بیر لە توانای تاکەکەسی بکەینەوە، زۆر ئەستەم دەبێت."

 کاناڤارۆ داوا لە یاریزانەکانی دەکات، کە بە بەراورد بە یاریی یەکەم کە بەهۆی سێ هەڵەوە بەرامبەر کۆڵۆمبیا دووچاری شکست بوون، لەم یارییەدا ئاستێکی بەرزتر پێشکەش بکەن.

مەبەست عەدنان

2 کاتژمێر پێش ئێستا