گەورەترین خولی تۆپی پێ بۆ کوردانی بەریتانیا دەستیپێکرد

هەرێز جەمال 3 کاتژمێر پێش ئێستا

رۆژی شەممە بە یاری نێوان کوردانی نۆتینگهام و کوردانی برادفۆرد گەورەترین خولی تۆپی پێ لە مێژووی کوردانی دانیشتووی بەریتانیا دەستیپێکرد، ڕێکخەرانی پاڵەوانێتییەکەش بەفەرمی ئەو تۆپە بەکاردێنن کە یارییەکانی پرێمەرلیگی پێ ئەنجام دەدرێت.

ئەم خولە کە بە گەورەترین چالاکی وەرزشیی کوردان لەو وڵاتە دادەنرێت، بە بەشداریی 16 تیپی تۆپی پێ لە شارە جیاوازەکانی بەریتانیاوە بەڕێوەدەچێت. سەرپەرشتی و رێکخستنی ئەم پاڵەوانێتییەش لە ئەستۆی "ماڵی کوردان لە لیدس" دەبێت.

یارییەکان بۆ ماوەی زیاتر لە مانگێک دەبێت و هەفتانە دوو یاریی بەڕێوەدەچێت.

هەرێز جەمال

3 کاتژمێر پێش ئێستا