بەرهەمهێنانی شیرەمەنییەکان بە ڕێگای کولتووری لە گوندەکان ڕۆژهەڵات بەردەوامە
مەشکە و هیزە یان "خیگە"دوو کەرەستەی سەرەکیی کوردەوارین کە لە پێستی ئاژەڵ (بزن یان مەڕ)، دروستدەکرێن و دۆ، کەرە و ڕۆنی کوردی تیادا بەرهەمدەهێندرێت بە جۆرێک لە رێگەی کێزانی مەشکەکەوە دۆ دروستدەکرێت و هیزەکەش ڕۆنی تێدا هەڵدەگرێت و کونەش بۆ هەڵگرتنی ئاو بەکاردەهێنرێت.
پاککردنەوەی پێستی ئاژەڵ لە خوری و موو

پێستی ئاژەڵەکە بە وریاییەوە لە خوری و موو پاک دەکرێتەوە و دواتر بە خوێ و ئارد و هەندێک ماددەی سرووشتی دیکە پێستەکە خۆش دەکرێت بۆ ئەوەی نەرم بمێنێتەوە و بۆنی ناخۆشی لێ نەیەت.
گرنگیدان بە کولتوور و میراتی نەتەوەکەیان

ئەوان داوا دەکەن نەوەی نوێ گرنگی زیاتر بە کولتوور و میراتی نەتەوەکەیان بدەن و ڕێگە نەدەن ئەو پیشە و ئامرازە نەریتییانە لەناو بچن، چونکە ئەوانە بەشێکی گرنگن لە ناسنامە و مێژووی کۆمەڵگای کوردی .
کەمبوونەوەی ژمارەی ئەو کەسانەی ئەم پیشەیە دەکەن

ژمارەی ئەو کەسانەی خەریکی ئەم پیشەیەن ڕۆژ لە دوای ڕۆژ کەمتر دەبنەوە، بەهۆی پێشکەوتنی تەکنەلۆجیاشەوە خەڵک زیاتر ڕوو لە ئامێرە پیشەسازی و نوێکان دەکەن و بەڵام هێشتا هەندێک خێزان هەن کە بۆ پاراستنی نەریت و کوالێتی بەرهەمە شیرەمەنییەکان، مەشکە و خیگەی دەستی بەکار دەهێنن.

3 کاتژمێر پێش ئێستا