ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و کاربەڕێکەرى باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە عێراق کۆبوونەوە
ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و کاربەڕێکەرى باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە عێراق کۆبوونەوە و تاوتوێی دۆخی هەرێمی و نێودەوڵەتی، دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکەیان کردووە.
تاوتوێکردنی پەرۆشی سەرۆکوەزیرانی عێراق
قاسم عەبودی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بە جۆشوا هاریس، کاربەڕێکەرى باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە عێراقی ڕاگەیاندووە، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەپەرۆشە بۆ کرانەوە و بونیادنانی پەیوەندییەکی باش و بەهێز لەگەڵ وڵاتانی دۆست و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.
جەختکردنەوە لە هەڵوێستی نەگۆڕی عێراق
عەبودی جەختی لە هەڵوێستی نەگۆڕی عێراق کردووەتەوە، لە پرسە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکاندا گوتوێتی، عێراق پشتیوانی ئاڕاستەیەکی ئاشتییانە دەکات کە سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ وڵاتان و گەلەکانیان پێبێت.
دووپاتکردنەوەی پشتیوانی ئەمریکا بۆ عێراق
لە بەرامبەردا جۆشوا هاریس، پشتیوانیی ئەمریکای بۆ حکومەتی عێراق دووپاتکردووەتەوە و پەرۆشیی وڵاتەکەشی نیشانداوە بۆ سەرخستنی ئەرکەکانی حکومەتی عێراق لە سەرجەم ئاستەکاندا.
2 کاتژمێر پێش ئێستا