ئێران سێ ڕۆژ پشووی بۆ ڕێوڕەسمەکانى پرسەی خامنەیی ڕاگەیاند
سێ ڕۆژ پشووی فەرمی لە تارانى پایتەختى ئێران ڕاگەیێنرا بۆ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکانى بەخاکسپاردنی ئایەتوڵا عەلى خامنەیی، ڕابەری پێشووی ئێران کە لە هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران بەئامانج گیرا.
ڕێورەسمی ماڵئاوایی لە تاران
حەسەن حەسەنزادە، فەرماندەی هێزی قودس، کە بەرپرسی ڕێوڕەسمی پرسەکەیە ڕایگەیاند:"ڕێوڕەسمەکانى ماڵئاوایی و نوێژکردن لەسەر تەرمی ڕابەر، لە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە، 4 و 5ـی تەمموز، لە تاران بەڕێوەدەچن".
سێ ڕۆژ پشووی فەرمی دەبێت
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، پرسەکە لە ڕۆژی دووشەممە، 6ـی تەمموز ئەنجام دەدرێت و پارێزگای تارانیش بۆ ئەم سێ ڕۆژە دادەخرێت و پشووی فەرمیی دەبێت.
ڕێوڕەسمی پرسەی خامنەیی لە عێراق
هاوکات ئیمان عەتارزادە، گوتەبێژی لیژنەی ڕێکخەری ڕێوڕەسمەکانى پرسەی عەلی خامنەیی ڕایگەیاند، لەسەر داواکاریی بەشە جیاوازەکانی گەلی عێراق، ڕێوڕەسمێکى پرسە بۆ ڕابەری کۆچکردووی ئێران لە 8ـی تەمموز لە شارەکانی نەجەف و کەربەلا بەڕێوەدەچێت و ڕابەری کۆچکردوو وەکو بەشێک لە پرسەیەکی فەرمیی سنووربڕ دەهێنرێتە عێراق.
بڕیارە خامنەیی لە 9ـی هەمان مانگدا لە شاری مەشهەد لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران بەخاک بسپێردرێت.
2 کاتژمێر پێش ئێستا