عەدنان حەمەد دەبێتە ڕاهێنەرى هەولێر؟

هەرێز جەمال 2 کاتژمێر پێش ئێستا

سەرچاوەیەکى تایبەت بە کەناڵ8، تاوەکو ئەم ساتە هیچ گفتوگۆیەکى فەرمى لە نێوان عەدنان حەمەدى دیارى ڕاهێنەرى عێراق و یانەى هەولێر نەکراوە بۆ وەرگرتنى پۆستى ڕاهێنەرى ئەو یانەیە

سەرچاوەکە گوتى" ئەوەى هەبووە تەنیا دانیشتنێکى دۆستانەبووە لە نێوان عەدنان حەمەد و سەفین یاسینى سەرۆکى یانەى هەولێر".

سەرچاوەکە نەیشاردەوە، مەرجەکانى وەرگرتنى پۆستى ڕاهێنەرى لە لایەن عەدنان حەمەدەوە ئاسان نابێت و پێشبینى ناکرێت ئەو ڕاهێنەر ببێتە ڕاهێنەرى یانەى هەولێر.

هەرێز جەمال

2 کاتژمێر پێش ئێستا