لە پێنج پارێزگای تورکیا 341 گومانلێکراوی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

محەمەد عەلی 2 کاتژمێر پێش ئێستا
هەڵمەتی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بۆ دەستگیرکردنی گومانلێکراوانی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر
هەڵمەتی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بۆ دەستگیرکردنی گومانلێکراوانی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، لەو ئۆپراسیۆنانەی لە پێنج پارێزگای وڵاتەکە دژی گومانلێکراوانی ماددەی هۆشبەر بەڕێوەچوون، 341 کەس دەستگیرکراون.

ئۆپراسیۆنەکان لە پێنج پارێزگا ئەنجام دراوە

لە ڕاگەیێنراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ئاماژەی بەوەکردووە، بە هەماهەنگی سەرۆکایەتی فەرمانگەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکانی پەیوەست بە ماددە هۆشبەرەکان و سەرۆکایەتییەکانی داواکاری گشتی لە پێنج پارێزگا، ئۆپراسیۆن بۆ سەر ئەو کەسانەی ماددەی هۆشبەریان پێبووە لە هەریەک لە ئەنتاڵیا، ئایدن، ئامەد، ئیسپارتا و قەیسەری ئەنجامدراوە.

341 گومانلێکراو دەستگیر کراون

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەکردووە، لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنەکاندا 341 گومانلێکراو دەستگیرکراون. بڕی جیاواز لە ژمارەیەک ماددەی هۆشبەر، ژمارەیەکی زۆر دەمانچەی بێ مۆڵەت، ئامێری بەکارهێنان و کێشانی ماددەی هۆشبەر و قەپانی هەستیار دەستیان بەسەردا گیراوە.

محەمەد عەلی

2 کاتژمێر پێش ئێستا