پزیشکیان: دانوستان لەسەر سیستمە موشەکییەکانمان نەکراوە و ناکرێت

ئارام یوسف 2 کاتژمێر پێش ئێستا
سەردانی مەسعود پزیشکیان بۆ پاکستان و پێشوازیکردن لە لایەن شەهبز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستانەوە. فۆتۆ: AFP
سەردانی مەسعود پزیشکیان بۆ پاکستان و پێشوازیکردن لە لایەن شەهبز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستانەوە. فۆتۆ: AFP

سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند، هیچ دانوستانێک لەسەر سیستمی موشەکی بالیستیکیی وڵاتەکەی نەکراوە و ناکرێت.

دەستگرتن بە خاڵە بەهێزەکانەوە

پزیشکیان لە پاکستان قسەی بۆ ڕۆژنامەوانان کرد و گوتی، دەست بە خاڵە بەهێزەکانمانەوە دەگرین لە دانوستانەکانی داهاتوودا، هیچ دانوستانێک لەسەر موشەکە بالیستییەکییەکانمان ناکەین و ناکرێت.

ستایشی ڕۆڵی پاکستان لە دانوستانەکان

پزیشکیان ڕۆڵی پاکستانی لە ئاسانکاری بۆ دانوستانەکان و گەیشتن بە یاداشتی لێکگەیشتن بەرز نرخاند.

تاوتوێکردنی دواین پێشهاتەکان

سەرۆککۆماری ئێران جەختلەوە دەکاتەوە، لەگەڵ سەرۆکوەزیران و سوپاسالاری پاکستان، دوایین پێشهاتەکانی هەرێمایەتی و جیهانیان تاوتوێ کردووە.

پزیشکیان جەختلەوە دەکاتەوە، باوەڕیان بەوەیە پێشکەوتنی ڕۆژئاوای ئاسیا، پشت بە ئاشتی، ئاسایش و هەماهەنگیی هەرێمایەتی دەبەستێت.

سەرۆککۆمارى ئێران جەختلەوە دەکاتەوە، "متمانەیان بە ئەمریکا نییە، چونکە لەکاتی بەڕێوەچوونی دانوستانەکاندا دووجار هێرشیان کراوەتەسەر.

ئارام یوسف

2 کاتژمێر پێش ئێستا