مەترسیی خەستبوونەوەی خوێن لە ماوەی دووگیانیدا
سەروەر سالار 2 کاتژمێر پێش ئێستا
د. هودا محێدین، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون، چەند ڕێنماییەک سەبارەت بە گرفتی خەستبوونەوەی خوێن لە ماوەی دووگیانیدا، ڕوون دەکاتەوە.
گرفتی خەستبوونەوەی خوێن لە ماوەی دووگیانیدا

ماوەی دووگیانی ماوەیەکە کە بەشێوەیەکی سروشتی خوێن لە دۆخێکی خەستیی زیاتر دایە بە بەراورد بە پێش ماوەی دووگیانی، ئەمەش لەپێناو پاراستنی تەندروستیی دایکەکەیە، لە خوێنبەربوونی کاتی دووگیانی و مناڵبوون و دوای مناڵبوون، بەڵام هەندێکجار لە هەندێ کەسدا خەستیی خوێن بەڕێژەیەل دەبێت کە کێشە بۆ خانمەکە یان کۆرپەلەکە دروست دەکات.
کێن ئەو خانمانەی مەترسیی خەستبوونەوەی خوێنیان زیاترە لە ماوەی دووگیانیدا؟

ئەگەر خانمەکە ئەم حاڵەتانەی هەبێت، مەترسیی خەستبوونەوەی خوێنی زیاترە لە ماوەی دووگیانیدا، لەوانە:
- پێشتر خانمەکە گرفتی خوێنخەستی هەبووبێت
- تەمەنی خانمەکە سەرووی 35 ساڵ بێت
- کێشی خانمەکە زۆر بێت
- لە چوار دووگیانی زیاتری کردبێت
- خانمەکە نەخۆشیی خوێنی لەگەڵدا بێت وەک نەخۆشیی ثرۆمبۆفیلیا
- خانمەکە شتەرگەرییەکی بۆکرابێت، لەماوەی دووگیانی یان دوای منداڵبوونەکانی پێشتری
- لەماوەی دووگیانیدا گرفتی بەرزەفشاری خوێنی هەبێت
- خانمەکە جوڵەی کەم بێت
- بوونی هەوکردنێکی زۆر
- وشکبوونەوەی زۆر
- گەشتکردنی ماوە درێژ
- خانمەکە نەشتەرگەریی منداڵبوونی بۆ ئەنجام درابێت
- دووگیانیی خانمەکە دووانە یان زیاتر بێت

سەروەر سالار
2 کاتژمێر پێش ئێستا