نەخۆشیی گرژەکۆڵۆن چۆن چارەسەر دەکرێت؟

سەروەر سالار 2 کاتژمێر پێش ئێستا
وێنەی کەسێک تووشبووی نەخۆشیی گرژەکۆڵۆنە
وێنەی کەسێک تووشبووی نەخۆشیی گرژەکۆڵۆنە

د. زرار حوسێن ڕەسول ، پسپۆڕیی ورد لە نەخۆشییەکانی هەرس و جگەر، چەند ڕێنماییەک سەبارەت بە چارەسەری نەخۆشیی گرژەکۆڵۆن دەخاتەڕوو.

نەخۆشیی گرژەکۆڵۆن

نەخۆشیی گرژەقۆڵۆن بە یەکێک لە نەخۆشییە هەرە بێزارکەرەکان دادەنرێت، چونکە چارەخوازەکە بەردەوام دەناڵێنێت بەدەست نیشانەکانی وەک:

  1. ​ ئاوسان و توندبوونی زۆری سک
  2. ​ ئازار و ژانی ناوسک
  3. ​ تێکچوونی کۆئەندامی هەرس، هەندێکجار بە شێوەی قەبزی و هەندێکجار بە شێوەی سکچوون

چارەسەری گرژەکۆڵۆن

​نەخۆشیی گرژەکۆڵۆن نەخۆشییەکی درێژخایەنە، ئەمەش واتە پێویستی بە کاتێکی درێژ و پشوودرێژی هەیە بۆ چارەسەرکردن، بەڵام دەکرێت نەخۆشیی گرژەکۆڵۆن کۆنتڕۆڵ بکرێت ، بە مەرجێک چارەخوازەکە پابەند بێت بە ئەم خاڵانەوە:

  1. ​بەکارهێنانی دەرمانەکان بە ڕێکوپێکی و لە کاتی خۆیدا، بەپێی ڕێنماییەکانی پزیشكی پسپۆڕ
  2. ​پابەندبوون بە پارێزیی خواردن، واتە چارەخوازەکە ئەو سیستمە خۆراکییە پەیڕەو بکات کە پزیشکە پسپۆڕەکەی بۆی دیاری دەکات

ڕێنوێنیی بۆ چارەخوازان

بەکارهێنانی دەرمان بە بێ پارێزیی خواردن  یان پارێزیی خواردن بێ بەکارهێنانی دەرمان دەبێتەهۆی باشنەبوونەوەی چارەخوازەکە لە نەخۆشیی گرژەکۆڵۆن.

سەروەر سالار

2 کاتژمێر پێش ئێستا