ماری پیکفۆرد و شکاندنی گرێبەستە مێژووییەکەی هۆڵیوود

حەسەن فەلاح 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لە سەردەمی سینەمای بێدەنگ و لە چوارچێوەی ستۆدیۆکانی هۆڵیوود لە ئەمریکا، خانمە ئەکتەرەکان سنوورێکی دیاریکراویان هەبوو بۆ بەشداریکردن لە فیلمەکان و وەرگرتنی موچەیەکی شایستە، ماری پیکفۆرد وەکو خانمە ئەکتەرێکی پیشەگەر، ئەم سنوورەی شکاند.

ناوبانگیان سنووردار کراوە

لە سەردەمی سینەمای بێدەنگدا، دەرهێنەر و بەرهەمهێنەران، ناوی خانمە ئەکتەرەکانیان لە لیستی ئەکتەرە بەشداربووەکان نەدەنووسی: لەوە دەترسان خانمە ئەکتەرەکان داوای پارەیەکی زیاتر بکەن و بەم جۆرەش ناوبانگیان سنووردار دەکرا.

یەکەم خانمە گرێبەستی یەک ملیۆن دۆلاری واژۆ بکات

ماری پیکفۆرد، یەکێکە لە دیارترین خانمە ئەکتەرانی مێژووی سینەما و ئەمریکا، ساڵی 1916، بوو بە یەکەم ژن لە مێژوودا، گرێبەستی یەک ملیۆن دۆلاری پێشکەش بکرێت بەرامبەر ئەنجامدانی کاری سینەمایی و ئەمەش بە میلێکی گەورە لە مێژووی هونەری ئەمریکا دەستنیشان کراوە.

ئەکتەر و دەرهێنەر بووە

پیکفۆرد 87 ساڵ ژیاوە، لەگەڵ دیارترین دەرهێنەرەکانی سەرەتای سینەما کاری کردووە، لەماوەی ژیانی هونەریی خۆیدا، لە 247 فیلمدا وەکو ئەکتەر بەشداریی کردووە و 35 دانەشی بەرهەمهێناوە، براوەی خەڵاتێکی ئۆسکار و 14 خەڵاتی دیکەی هونەرییە

حەسەن فەلاح

3 کاتژمێر پێش ئێستا