ڕێوڕەسمی ناساندنی کتێبی "جلوبەرگی کوردی" بەڕێوەچوو
لە شاری هەولێر و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە کەسایەتییە ڕۆشنبیرەکانی شارەکە، ڕێوڕەسمی ناساندنی کتێبێک بە ناونیشانی جلوبەرگی کوردی بەڕێوەچوو.

هێما سالار نووسیویەتی
دەزگای کولتووریی یاد، لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا، ناساندن و بڵاوکردنەوەی بۆ کتێبێکی نوێ کرد، کە تایبەتە بە مێژوو و بەهای جلی کوردی.
لە ناونیشانە درێژەکەیدا، ئەم کتێبە "جلوبەرگی کوردی – مێژوو، جۆر، شرۆڤە و تێگەیشتنێکی نەتەوەییانەی هاوچەرخ" لە نوسینی هێما سالارە، لە ئاستی ناوەڕۆکدا، لەبارەی ڕەهەندی نەتەوەیی جلوبەرگی کوردییە، کە شرۆڤەیەکی زانستیی بۆ جلوبەرگی ڕەسەنی چوار بەشی کوردستان دەکات و گرنگییە کولتوورییەکەی وەکو ناسمانەیەکی نەتەوەیی دەخاتە ڕوو.

"سەرچاوەیەکی گرنگە"
ئەم کتێبە، لەسەر ئەرکی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان چاپ کراوە و بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی فەرمی وەکو سەرچاوەیەکی گرنگ دەستنیشان کراوە بۆ پاراستنی کەلەپوور و مێژووی پۆشاکی نەتەوەیی.

2 کاتژمێر پێش ئێستا