دیداری حاجی قادری کۆیی بەڕێوەدەچێت

حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئامادەکارییەکان تەواو بوون بۆ بەڕێوەچوونی دیدارێکی نوێی ئەدەبی، کە تیایدا چەند تەوەرێک لەبارەی حاجی قادری کۆیی و ئەدەبی کوردی دەخرێنە ڕوو.

دوو لایەن ڕێکیدەخەن

بڕیار ئینستیتیوتی زەینەب خان – کچە کورد، بە هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەی کەریمی عەلەکە، دیداری زانستیی "حاجی قادری کۆیی؛ چرای نوێخوازیی و ڕابوونی نەتەوەیی" ڕێکبخەن.

چەندین نووسەر و توێژەر بەشدار دەبن

وەکو لە ڕاگەیێنراوی فەرمی دیدارەکەدا ئاماژەی پێ دراوە، لەم دیدارەدا چەندین نووسەر و توێژەری بەتوانای ئەدەبی کوردی بەشداری دەکەن، لە دیارترینیشیان خاتوو سینەم کچی میر جەلادەت بەدرخان و پێکەوە دیدارەکە بەڕێوەدەبەن.

بڕیارە ڕێکەوتی 27ی حوزەیران، کاتژمێر چوار و 30 خولەکی پاش نیوەڕۆ، لە ئینستیتیوتی زەینەب خان لە کۆیە دیدارەکە بەڕێوە بچێت.

حەسەن فەلاح

2 کاتژمێر پێش ئێستا