نرخی GTA VI ئاشکرا کرا
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەرایە: بە فەرمی، گۆڤاری فۆربس، نرخی یاریی داهاتووی GTAی ئاشکرا کرد.
بە دوو نرخ بەردەست دەبێت
بەگوێرەی زانیارییەکان، یاریی GTA VI، بە دوو نرخی جیاواز بەردەست دەبێت، بە چەشنێک: جۆرە ستانداردەکەی بە 80 دۆلار و ئەڵتیمەیتەکەی بە 100 دۆلار دەبێت.

وێنەی تازە بڵاوکراونەتەوە
هاوتای ئاشکراکردنی زیاتر لە 80 وێنە و سکرینشۆتی نوێ لەسەر سایتی فەرمی Rockstar، چەند ناوەڕۆکێکی نوێی ناو یارییەکەش ئاشکرا کراون، کە زۆربەیان تایبەت دەبن بە ئەڵتیمەیت.

گەر GTA VI بە 100 دۆلار بکڕیت، ئەم شتانە بەدەستدەهێنیت کە لە جۆری ستانداردەکەیدا نییە:
- جلوبەرگ، ئۆتۆمبێل و چەکی تایبەت
- فرۆشگەی تایبەت بە گۆڕین و دەستکاریکردنی ئۆتۆمبێل
- شوێنی تایبەت بە گۆڕینی تایبەتمەندییە جەستەییەکان و جوانکاری

دیسک بوونی نامێنێت؟
بەگوێرەی دەنگۆی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، یاریی GTA VI، گۆڕانکاری لە جۆری دیسکەکەی دەکات و لەبری دیسک تەنیا کۆدێکی تایبەت لەناو بەرگە فیزیاییەکان دادەنێت.
2 کاتژمێر پێش ئێستا