کۆبوونەوەی یەکێتی و گۆڕان لە سلێمانی
کەناڵ8 2 کاتژمێر پێش ئێستا
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی سەردانی بزووتنەوەی گۆڕانی کرد و لەلایەن دانا ئەحمەد مەجیدەوە پێشوازی لێکرا.
گفتوگۆ لەسەر پەرەسەندنە سیاسییەکان

لە کۆبوونەوەیەکدا کە شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ و سالار لالە سەرحەد، لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە کوردستانییەکانی یەکێتی ئامادەبوون، دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق خرانەبەر باس و دووپات لە تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان کرایەوە.

پەرەپێدانی پەیوەندییەکان
لە کۆتاییدا جەخت لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان کرایەوە.



کەناڵ8
2 کاتژمێر پێش ئێستا