کاربەڕێکەرى باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە عێراق چەند شوێنێکى بەغدادى بەسەرکردەوە

شۆڕش محەمەد 2 کاتژمێر پێش ئێستا
سەردانی جۆشوا هاریس، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد بۆ چەند شەقامێکی بەغدادی پایتەخت
سەردانی جۆشوا هاریس، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد بۆ چەند شەقامێکی بەغدادی پایتەخت

باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاند، جۆشوا هاریس، کاربەڕێکەرى باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە عێراق گۆڕەپانى مەیدان و شەقامى ڕەشید و موتەنەبى و قاوەخانەى شابەندەرى لە شارى بەغداد بەسەرکردەوە.

پیاسەکە کردن لە ناوەندی ڕۆشنبیری و زیندووی بەغداد

بەگوێرەى ڕاگەیێنراوێکى باڵیۆزخانەکە، جۆشوا هاریس، کاربەڕێکەرى باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە عێراق چێژی لە گەڕان و دۆزینەوەی ئەم ناوەندە ڕۆشنبیرییە زیندووەی بەغداد و پەیوەندیكردن لەگەڵ ئەندامانی كۆمەڵگەدا بینی.

ڕێزگرتن لە گەلەپوورە دەوڵەمەندەکەی عێراق

بەگوێرەى ڕاگەیێنراوەکە، سەردانەکە دووپاتکردنەوەیە لە ڕێزگرتنی هاوبەشى ئەمریکا بۆ مێژووی دێرین و كەلەپوورە دەوڵەمەندە ڕۆشنبیرییەکەی عێراق.

شۆڕش محەمەد

2 کاتژمێر پێش ئێستا