کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی عێراق ستایشی چاکسازییەکانی بانکی ناوەندیی عێراق دەکات

کیژان مەحمود 1 کاتژمێر پێش ئێستا
کۆبوونەوەی نزار ناسر حوسێن، پارێزگاری بانکی ناوەندی لەگەڵ جۆشوا هاریس کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق
کۆبوونەوەی نزار ناسر حوسێن، پارێزگاری بانکی ناوەندی لەگەڵ جۆشوا هاریس کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق

پارێزگاری بانکی ناوەندی و کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کۆبوونەوە و جەختیان لەسەر گرنگی پاڵپشتی سەقامگیریی نەختینەیی و ئابووری کردووە.

تاوتوێی پرسە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات

نزار ناسر حوسێن، پارێزگاری بانکی ناوەندی لەگەڵ جۆشوا هاریس کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کۆبوونەتەوە و هەردوولا تاوتوێی پتەوکردنی هاوبەشیی ستراتیجی و پرسە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات کرا.

جەختکردنەوە لە پاڵپشتی سەقامگیری دراو و ئابووری

هەروەها هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگی پاڵپشتی سەقامگیریی دراو و ئابووری کردووە بەوجۆرەی کە دەگونجێت لەگەڵ پێویستیی سەقامگیریی سیاسی و ئەمنی لە عێراق. هاریس پەرۆشی وڵاتەکەی پیشانداوە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق و پاڵپشتی هەر هەنگاوێک کە دەبێتەهۆی چەسپاندنی سەقامگیری و دوورخستنەوەی وڵات لە هەر هۆکارێک کە ببێتەهۆی تێکدانی بارودۆخەکەی.

ستایشی پەیوەندییەکانی عێراق و ئەمریکا

نزار ناسر پارێزگاری بانکی ناوەندی، پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندیی نێوان بانکی ناوەندی و وەزارەتی گەنجینە و یەدەگی فیدراڵی دەربڕیوە و باسیشی لە گرنگی جێبەجێکردنی پلانی چاکسازیی بانکی کردووە لەگەڵ کارکردن بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییەکانی کەرتی بانکی عێراق بەوجۆرەی دەگونجێت لەگەڵ پێوەرەکانی دەوڵەت و پەیوەست بە پرۆسەی حەواڵەکردنی دەرەکی و ڕێکخستنی فرۆشتنی دۆلار.

ستایشی چاکسازییەکانی بانکی ناوەندیی عێراق

کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی عێراق ستایشی ئەو ڕێوشوێنە چاکسازییانەی کردووە کە بانکی ناوەندی گرتوویەتیەبەر لەگەڵ ئەو پەیوەندییەی بانکەکە بە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا و یەدەگی فیدراڵی دەیبەستێتەوە.

هەروەها جۆشوا هاریس ئامادەیی تەواوی پیشانداوە بۆ پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی حکومەت بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی لە پتەوکردنی سەقامگیریی دارایی و نەختینەیی.

کیژان مەحمود

1 کاتژمێر پێش ئێستا