سێنتکۆم کوشتنى سەرکردەیەکى داعشى لە سووریا ڕاگەیاند
سێنتکۆم کوشتنى سەرکردەیەکى باڵاى داعشى لە باکوورى ڕۆژئاواى سووریا ڕاگەیاند.
کوشتنی سەرکردەیەکی گەورەی داعش
فەرماندەیی ناوەندى هێزەکانى ئەمریکا، ناسراو بە "سێنتکۆم" بڵاویکردەوە، ڕۆژى 19ـى ئەم مانگە لە گورزێکى ئاسمانیی هێزەکانیان لە باکوورى ڕۆژئاواى سووریا، سەرکردەیەکى گەورەى داعش بەناوى " عەلى حسێن علێوى" کوژراوە.
هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ پەکخستنی هێرشە تیرۆریستییەکان
ئاماژەى بەوەشکردووە، کوشتنى ئەو سەرکردەیەى داعش، بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانى ئەمریکا بۆ پەکخستن و لەناوبردنى ئەو تیرۆریستانەى هەوڵ دەدەن لە ناوخۆ و دەرەوە هێرشبکەنە سەر ئەمریکییەکان.
بەردەوامی کارکردن لەگەڵ هاوبەشە هەرێمییەکان
جەختیشیکردووەتەوە، هێزەکانى ئەمریکا بەردەوام دەبن لە کارکردن لەگەڵ هاوبەشە هەرێمییەکان.
ڕیشەکێشکردنی پاشماوەکانی داعش
هاوکات براد کوپەر، فەرماندەى فەرماندەیی ناوەندى هێزەکانى ئەمریکا، ئاماژەى بەوەکردووە، سێنتکۆم و هاوبەشەکانیان هێشتا پابەندن بە ڕیشەکێشکردنى پاشماوەکانى داعش لە پێناو گرەنتى شکستى یەکجارەکى.
ڕاشیگەیاندووە، بەردەوام دەبن لە بەرگریکردن لە ئەمریکا و هێزە چەکدارەکانیان و هاوبەش و هاوپەیمانەکانیان لە تەواوى ناوچەکەدا.
24/06/2026