لە عێراق بە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر مامەڵە لەگەڵ ئەو کەسانە دەکرێت کە درۆن دروستدەکەن

جەبار حسین 3 کاتژمێر پێش ئێستا
باڵەخانەی ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق
باڵەخانەی ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق

لەمەودوا لە عێراق بە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر مامەڵە لەگەڵ ئەو کەسانەدا دەکرێت کە درۆن دروستدەکەن یاخود درۆنیان هەیە و پێچەوانەی یاسا پەیڕەوکراوەکان بەکاریدەهێنن.

ڕاسپاردنی دادگا تایبەتمەندەکان

ئەمڕۆ 24ـی حوزەیران، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق بڵاویکردووە، دادگا تایبەتمەندەکانیان ڕاسپاردووە بەگوێرەی ماددەکانی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری ژمارەی 13ـی ساڵی 2005، مامەڵە لەگەڵ ئەو کەسانە بکەن کە درۆن دروستدەکەن.

مامەڵەکردن بە یاسای تیرۆر کێی تر دەگرێتەوە

ئاماژە بەوەشکراوە، مامەڵەکردن بە یاسای تیرۆر ئەو کەسانەش دەگرێتەوە کە درۆنیان هەیە و بە پێچەوانەی یاسا بەکاریدەهێنن .

یاسای بەرەنکاربوونەوەی تیرۆر

بەگوێرەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری ژمارە 13ـی ساڵی 2025، سزای ئەو کەسانەی بە یاساکە سزا دەدرێن دەگاتە حاڵەتی زیندانی هەتاهەتایی و لەسێدارەدان بۆ هەرکەسێک بەشدار بووە یاخود یارمەتیدەر بووە لە کردەوەیەکی تیرۆرستی یاخود تیرۆرستێک بشارێتەوە.

جەبار حسین

3 کاتژمێر پێش ئێستا