شاسوار عەبدولواحید: بڕیارمانداوە سەرۆکی حکومەت بۆ هاوپەیمانێتییەکەمان لەگەڵ یەکێتی بێت
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بڕیاریانداوە سەرۆکی حکومەت بۆ هاوپەیمانێتییەکەیان لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بێت.
حکومەت و حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان نیە
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا حکومەت و حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان نیە و سەرۆکی حکومەت بە نایاسایی لە پۆستەکەیدایە.
هەفتەی داهاتوو ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان واژۆ دەکەن
شاسوار عەبدولواحید، جەختیکردەوە ئەگەر پارتی لە خەمی خەڵک و کوردستاندایە دەبێت سازش بکات.لە بەشێکی دیکەی کۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەکەیدا سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئاماژەی بەوەکرد، هەفتەی داهاتوو ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان واژۆ دەکەن، هەر بڕیاریکیش بدەن لە پێناو خەڵکدا دەیدەن و دژی هەموو ناحەقییەک دەوەستنەوە.
"سەرۆکی حکومەت بۆ هاوپەیمانێتێکەیان دەبێت"
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دووپاتیشیکردەوە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ هاوپەیمانێتییەکەی ئەوان و یەکێتی دەبێت.
پارتی زۆرینە نییە
هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسیەکەیدا شاسوار عەبدولواحید ئاماژەی بەوەکرد، پارتی زۆرینە نییە، بەڵکو خاوەنی 39 کورسییە ، ناتوانێت سەرۆکی حکومەتی هەبێت.
نوێدەکرێتەوە..
3 کاتژمێر پێش ئێستا