مامۆستایەکى زانکۆ: بڵاووبونەوەى ماددەى هۆشبەر بەشێوەیەکى مەترسیدار زیادیکردووە.

ئارام قەرەداغی 2 کاتژمێر پێش ئێستا
د. شۆڕش خالید، مامۆستای زانکۆ
د. شۆڕش خالید، مامۆستای زانکۆ

مامۆستایەکى زانکۆ و بەڕێوەبەر لە دیوانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند، بڵاوبوونەوەى ماددەى هۆشبەر بەشێوەیەکى مەترسیدار زیادیکردووە، دەڵێت، ئێمە ئێستا لە هەفتەى جیهانیى هۆشیارى بۆ ڕووبەڕووبونەوەى ئەم ماددە مەترسیدارەین و داوادەکات، حکومەت پلانى هەبێت بۆ ڕووبەڕووبونەوەى ئەم دیاردە ترسناکە.

مادەی هۆشبەر دەبێتە کێشەی سەرەکیی کۆمەڵکەی کوردی

د. شۆڕش خالید، مامۆستای زانکۆ گوتیشى، چەند ساڵێکى دیکە لەبریی قەیرانى ئاو، کارەبا و مووچە ماددەى هۆشبەر دەبێتە کێشەى سەرەکیى کۆمەڵگەى کوردى، ئەگەر بەر بە بڵاوبونەوەى نەگیرێت و پلانى جدیی بۆ ڕووبەڕووبونەوەى نەبێت.

ئارام قەرەداغی

2 کاتژمێر پێش ئێستا