زەیدی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا دەگۆڕدرێن بۆ هاوبەشیی ئابووری

بەهزاد ئەحمەد 2 کاتژمێر پێش ئێستا
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرای دەکات، پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی و ئەمریکا لە سەربازییەوە دەگۆڕێت بۆ هاوبەشیی ئابووری و جەختلەوە دەکاتەوە، کاری لە پێشینەی حکومەتەکەی، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵییە.

زۆرینەی گرووپە چەکدارەکان ئامادەن بۆ ڕادەستکردنی چەکەکانیان

زەیدی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاشیگەیاند، زۆرینەی گرووپە چەکدارەکان، ئامادەییان پیشانداوە بۆ ڕادەستکردنی چەکەکانیان.

دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا هیچ پاساوێک بۆ بەرەی مقاوەمە نامێنێت

دەشڵێت، دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، هیچ پێویستی و پاساوێک بۆ بەرەی مقاوەمە نامێنێت لە عێراق.

عەلی زەیدی جەختلەوە دەکاتەوە، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا، لە سەربازییەوە دەگۆڕێت بۆ هاوبەشیی ئابووری.

"کاری لە پێشینەم بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵییە"

بەگوتەی زەیدی، کاری هەر لە پێشینەی حکومەتەکەی، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەبێت.

داواکردن بۆ زیادکردنی هەناردەی نەوت

سەرۆکوەزیرانی عێراق داوا لە ئۆپێک دەکات، ڕێگەیان پێبدرێت قەبارەی هەناردەی نەوت زیاتر بکەن، تاوەکو لەگەڵ توانا نەوتییەکان و ژمارەی دانیشتووانی عێراقیدا بگونجێت.

بەهزاد ئەحمەد

2 کاتژمێر پێش ئێستا