گفتوگۆ لەنێوان وڵاتانی کەنداو و ئێران بە بەشداری عێراق دەکرێت
لە چوارچێوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گەڕانەوەی متمانە بە ئێران، ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆی ئاشتەوایی لە نێوان ئێران و وڵاتانی کەنداو لە پایتەختی سعودیە دەستی پێ کردووە.
تاوتوێی گەرووی هورمز بابەتی سەرەکی دەبێت
سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، گفتوگۆکان لە نێوان وڵاتانی کەنداو و ئێران بە بەشداری عێراق بەڕێوەدەچن، ئاماژەی بەوەشکردووە، بە شێوەیەکی سەرەکی تیشک دەخەنە سەر گەرووی هوورمز، لەنێویاندا ڕێکخستنەکان بۆ پاککردنەوەی مینی دەریایی و ئۆپەراسیۆنەکان بۆ مسۆگەرکردنی ئازادیی دەریایی و ئاسایشی ڕێڕەوەکانی دابینکردنی وزە.
بە ئامانجی چاککردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هاوسێکانی
سەرچاوەکە، کە ئاگاداری ڕێکخستنەکانە، گوتی چاوەڕوان دەکرێت لووتکەکەی ڕیاز بە ئامانجی چاککردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و دراوسێکانی بەڕێوەبچێت.
دیپلۆماتکارەکە گوتیشی، گفتوگۆکان جیاوازن لە دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران.
سەردانی ڕۆبیۆ بۆ ناوچەکە
ئەمە لەکاتێکدا کە مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە گەشتێکیدا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، شەوی ڕابردوو گەیشتە ئیمارات و بڕیارە سەردانی بەحرەین و کوەیتیش بکات بۆ دڵنیاکردنەوەی هاوپەیمانەکانی واشنتن سەبارەت بە یاداشتی لێکگەیشتنەکەیان لەگەڵ ئێران.
4 کاتژمێر پێش ئێستا