ئەردۆغان: لەگەڵ ترەمپ لە دەرەوەی لووتکەی ناتۆ کۆدەبینەوە
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ئاشکرایکرد، لە سەردانەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکادا بۆ ئەنقەرە بەمەبەستی بەشدارییکردن لە لووتکەی ناتۆ، کۆبوونەوەی دووقۆڵییان لەگەڵ ناوبراو دەبێت.
وەڵامدانەوەی ڕۆژنامەنووسان
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی)، لە کاتی هاتنە دەرەوەی لە پەرلەمان، وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەوانانی دایەوە.
کۆبوونەوەی دوو قۆڵی لەگەڵ ترەمپ
لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی ئایا لە دەرەوەی لووتکەی ناتۆ کە بڕیارە 7-8ـی تەمموزی داهاتوو لە ئەنقەرە بەڕێوەبچێت، لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەشێوەی دووقۆڵی کۆدەبنەوە؟ ئەردۆغان گوتی: "بە ئەگەرێکی زۆرەوە کۆدەبینەوە".
یەکەم سەردانی سەرۆکی ئەمریکا دوای 17
ترەمپ دەبێتە یەکەم سەرۆکی ئەمریکا کە دوای 17 ساڵ سەردانی تورکیا بکات.
باراک ئۆباما دوایین سەرۆکی ئەمریکا بوو کە سەردانی تورکیای کردبوو، ناوبراو لە نیسانی 2009دا سەردانی ئەنقەرە و ئیستانبوڵی کردبوو.
ئەردۆغان و ترەمپ، ئەیلوولی ڕابردوو، بۆ یەکەمجار لەماوەی خولی دووەمی سەرۆکایەتیی ترەمپدا لە کۆشکی سپی کۆبوونەوە.
ئەردۆغان لەدوای کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، سەردانی واشنتنی کرد و لە کۆشکی سپی لەگەڵ ترەمپ کۆبووەوە.
2 کاتژمێر پێش ئێستا