د.شلێر فایەق: نەخۆشیی دەردەڕێوی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە ناگوازرێتەوە
سەروەر سالار 4 کاتژمێر پێش ئێستا
د.شلێر فایەق، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری، چەند ڕێنماییەک سەبارەت بە نەخۆشیی دەردەڕێوی بۆ هاونیشتمانییان دەخاتەڕوو.
نەخۆشیی دەردەڕێوی چییە؟

دەردەڕێوی نەخۆشییەکی خۆبەرگرییە کە تێیدا سیستمی بەرگریی جەستە بە هەڵە هێرش دەکاتە سەر ئەو خانانەی موو دروست دەکەن، نەخۆشیی دەردەڕێوی دەبێتەهۆی پەڵەپەڵە بوونی مووی سەر، ڕیش و جەستەی چارەخوازەکە.
هۆکارەکانی تووشبوون بە نەخۆشیی دەردەڕێوی چین؟

تووشبوون بە نەخۆشیی دەردەڕێوی کۆمەڵێک هۆکاری جیاوازی هەیە، لەوانە:
- بۆماوەیی
- بوونی هەندێک نەخۆشیی خۆبەرگری
- بوونی فشاری دەروونی
ڕێنوێنیی بۆ چارەخوازان

نەخۆشیی دەردەڕێوی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە ناگوازرێتەوە، لە زۆربەی حاڵەتەکاندا قژی چارەخوازەکە گەشە دەکاتەوە و دێتەوە، لە کاتی بینینی نیشانەکانی نەخۆشیی دەردەڕێوی باشترە ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕی پێست بکرێت.
سەروەر سالار
4 کاتژمێر پێش ئێستا