ئونداڤ: بردنەوەی ئەڵمانیا لە یاریکردنی من گرنگترە
دێنێز ئونداڤ لە 69 خولەکی یاریکردنیدا لە جامی جیهانیدا، سێ گۆڵی تۆمارکردووە و دوو گۆڵی دروستکردووە، بە تێکڕای بەشداریکردن لە گۆڵێکدا هەر 13.8 خولەک جارێک، بەوەش لە لیۆنێل مێسی (37.4)، کیلیان ئێمباپێ (48.8) و ئێرلینگ هالاند (51.2) لەپێشترە.
سەرەڕای ئەوەش، ئەو هێرشبەرە بەڕەچەڵەک کوردە نەیتوانیوە شوێنێکی مسۆگەر لە پێکهاتەی سەرەکی هەڵبژاردەی ئەڵمانیادا دەستەبەر بکات.
ئونداڤ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا پێش دوایین یاری ئەڵمانیا لە قۆناغی کۆمەڵەکان بەرامبەر ئیکوادۆر گووتی: "ئەگەر دڵخۆش نەبوومایە ئێستا لێرە نەدەبووم، ڕاهێنەر هەر ئەرکێکم پێ بسپێرێت ئامادەم بەباشترین شێوە جێبەجێی بکەم."
ئونداڤ لە خولەکی 64ی یاریی یەکەمی ئەڵمانیا، کە بە بردنەوەیەکی گەورە بەرامبەر کوراساو کۆتایی هات چووە ناو یاریگا، گۆڵێکی تۆمارکرد و دوو گۆڵی دروستکرد، پاشان لە خولەکی 60ی یارییەکەی بەرامبەر کۆت دیڤوار بەشداری کرد و دوو گۆڵی تۆمارکرد و بردنەوەیەکی گرنگ بە وڵاتەکەی بەخشی.
یاریزانەکە جەختی لەوەش کردەوە: "سەرەکی بم یان وەک یەدەگ بەشداری بکەم، گرنگ نییە، گرنگ بردنەوەی تیمەکەیە" دوو جار وەک یەدەگ بەشداریم کردووە و یارییەکەمان بردووەتەوە، ئەوەش دڵخۆشم دەکات."
2 کاتژمێر پێش ئێستا