نەیمار بۆچی گریا؟
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەڵبژاردەی بەڕازیل بەرامبەر هەڵبژاردەی سکۆتلەندا بە سێ گۆڵی بێوەڵام سەرکەوتنی بەدەستهێنا، لە مۆندیالیش ئەمە دووەم سەرکەوتنی لەسەریەکی بوو.
گۆڵەکانی بەڕازیل دوو دانەی لەلایەن ڤینیسیۆس جونیۆر لە خولی حەوت و 45ـی تایمی زیادکراو بوو، لە گێمی دووەمیش ماتیۆس کونیا گۆڵی سێیەمی نووسییەوە و بەم ئەنجامەش ئێستا بەڕازیلییەکان بە کۆکردنەوەی 7 خاڵ پلەی یەکەمی کۆمەڵەی سێیەمیان گرتووە.
چاوەکان لەسەر شازادەکەی سێلیساو بوون
هەمووان لە یارییەکە چاوەڕێی گەڕانەوە نەیامر دا سیلڤا بوون. دوای ئەوەی لە دوو یاریی پێشووی بەڕازیل بەشداریی نەکرد، بەڵام ئەم یارییە لە خولەکی 70ـەکان هاتە ناوەوە و لە خولەکی 76 هەولی تۆماکردنی گۆڵی دا.
هەموو یاریزانان و هاندەران دڵخۆش بوون بە گەڕانەوەی نەیمار، دوایی یارییەکەش گوتی:
لەژووری جلگۆڕین دەگریام، سوپاسی خودام کرد بۆ ئەوەی توانیم یارمەتی هەڵبژاردەکەم بدەم.، ڤینیسیۆسیش ئەستێرەی یەکەمی بەڕازیلە و خۆی بەتەنیا یارییەکان یەکلادەکاتەوە.
نەیمار دا سیلڤا.

2 کاتژمێر پێش ئێستا