دهۆک لە جامی سووپەری کەنداودا ڕووبەڕووی یانەی ڕەیان دەبێتەوە

بڕیارە لە چوارچێوەی یارییەکانی جامی سووپەری کەنداودا، یانەی دهۆک لەسەر یاریگەی خۆی و لە نێو هاندەرانیدا، میوانداریی یانەی ڕەیانی قەتەری بکات.

بەپێی خشتەی ڕاگەیەندراوی پاڵەوانێتییەکە، یارییەکە لە ڕێکەوتی 13ی ئابی 2026 لەسەر یاریگەی دهۆک بەڕێوە دەچێت.

سەرۆکى یانەى دهۆک ڕاگەیاندووە"ئامادەکارییە کارگێڕی و تەکنیکییەکان بۆ سەرکەوتنی یارییەکە دەستیان پێ کردووە."