تەقینەوەیەک لە بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە دیالە ڕوویدا

ئارام یوسف 1 کاتژمێر پێش ئێستا
دیمەنێک لە بەرزبوونەوەی دووکەڵی تەقینەوەی بارەگای حەشدی شەعبی لە سەربازگەی مەنسووریەی پارێزگای دیالە
دیمەنێک لە بەرزبوونەوەی دووکەڵی تەقینەوەی بارەگای حەشدی شەعبی لە سەربازگەی مەنسووریەی پارێزگای دیالە

وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕوودانی تەقینەوەیەک لە جبەخانەیەکی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە سەربازگەی مەنسوڕییەی سەر بە پارێزگای دیالە پشتڕاستدەکاتەوە. وەزارەتەکە ئاشکرای دەکات کە ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە و هێزە ئەمنییەکانیش دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ زانینی هۆکاری سەرەکیی تەقینەوەکە.

تەقینەوە لە سەربازگەی مەنسوڕییە

تەقینەوەیەک لە بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە سەربازگەی مەنسوڕییە لە سنووری پارێزگای دیالە ڕوویدا، وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕووداوەکەی پشتڕاستکردووەتەوە و دەڵێت، زیانی گیانی نەبووە.

ڕاگەیەندراوی فەرمی وەزارەتی بەرگری لەبارەی زیانەکان

وەزارەتی بەرگریی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا لەبارەی زیانەکانی تەقینەوەکە ڕایگەیاند، تەقینەوەکە لە جبەخانەیەکی حەشدی شەعبی ڕوویداوە لە سەربازگەی مەنسوڕییە لە دیالە، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکانیان، زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە

وەزارەتەکە لەبارەی ڕێکارە ئەمنییەکانەوە ئاماژە بەوە دەکات، هێزە ئەمنی و سەربازییەکان لە سنوورەکە، ڕێکاری پێویستیان گرتووەتەبەر بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە و ڕێگەگرتن لە تەشەنەسەندنی.

دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە بۆ زانینی هۆکاری ڕووداوەکە

وەزارەتی بەرگریی عێراق لەبارەی هۆکاری ڕووداوەکە و بڵاوکردنەوەی زانیارییەکان جەخت لەوە دەکاتەوە، لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە بۆ زانینی هۆکاری تەقینەوەکە و تەواوی زانیارییەکان دوای کۆتاییهاتنی لێکۆڵینەوەکان بڵاودەکەنەوە.

ئارام یوسف

1 کاتژمێر پێش ئێستا