ئیسرائیل: شەش چەکداری حیزبوڵامان لە باشووری لوبنان کوشت
سوپای ئیسرائیل کوژرانی 6 چەکداری حیزبوڵای لە باشووری لوبنان ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم چەکدارانە هاتوونەتە ناوچە ئەمنییەکەی باشووری ئەو وڵاتە و بوونەتە هەڕەشە بۆ سەر هێزەکانیان، ئەمەش لەکاتێکدایە کە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە نێوان لایەنەکاندا بەردەوامە.
کوژرانی 6 چەکداری حیزبوڵای لوبنان
سوپای ئیسرائیل کوژرانی 6 چەکداری حیزبوڵای لە باشووری لوبنان ڕاگەیاند، سەرەڕای بەردەوامبوونی ئاگربەست.
شوێنی کوژرانی چەکدارەکانی حیزبوڵا
سوپای ئیسرائیل لەبارەی شوێنی پێکدادانەکانەوە باس لەوە دەکات، پێنج لە چەکدارەکان لە ناوچەی زوتەری ڕۆژهەڵات و چەکداری شەشەمیش لە بەرزاییەکانی عەلی تاهیر کوژراون.
هۆکاری بەئامانجگرتنی چەکدارەکان
سوپای ئیسرائیل لەبارەی هۆکاری هێرشەکەوە دەڵێت، ئەو چەکدارانەی حیزبوڵای لوبنان، هاتوونەتە ئەو ناوچە ئەمنییەی لە باشووری ئەو وڵاتە دروستکراوە و بوونەتە هەڕەشە بۆ سەر هێزەکانیان.
چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی هێرشەکە
سوپای ئیسرائیل جەخت لەوە دەکاتەوە، چەکدارەکان لەلایەن هێزی ئاسمانی و زەمینیی وڵاتەکەیانەوە، کراونەتە ئامانج و کوژراون.
ڕێککەوتنی ئاگربەست لە بەرەی لوبنان
کوژرانی ئەو چەکدارانەی حیزبوڵا لە لوبنان، لەکاتێکدایە بەگوێرەی لێکگەیشتنی نێوان ئەمریکا و ئێران، پێویستە شەڕ و پێکدادان لە سەرجەم بەرەکان ڕابگیرێت لە پێش هەموویانەوە بەرەی لوبنان.
2 کاتژمێر پێش ئێستا