عەلى زەیدى بۆ یادى عاشوورا پەیامێکى بڵاوکردەوە؛ "سازش لەسەر گەندەی ناکەین"

رێبوار حەمەوەیس 2 کاتژمێر پێش ئێستا
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەبۆنەی یادی عاشووراوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە ماناکانی عاشوورا سروشبەخشن بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان لەپێناو عێراق و سەروەرییەکەیدا، جەختیشی لەوە کردەوە کە لەم یادەوە فێربوون لەپێناو چاکسازیی سیستم و داهاتووی نەوەکان سازش لەسەر گەندەڵی نەکەن.

پەیامی سەرۆکوەزیران بەبۆنەی عاشووراوە

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە یادی عاشوورادا پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، عاشوورا سروشبەخشە بۆ بەردەوامبوون لە بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان لەپێناو عێراق و سەروەرییەکەی.

وانەکانی ڕاپەڕینی ئیمام حسێن

سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی چاکسازی و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵییەوە گوتیشی، لە ڕاپەڕینی ئیمام حسێنەوە فێربوون سازش لەسەر گەندەڵی نەکەن و بە هەموو خۆڕاگری و پەرۆشییەکەوە هەوڵ بۆ پاراستنی عێراق و چاکسازی لە سیستمەکەیدا بدەن، تاوەکو نەوەکانی داهاتوو ژیانێکی شایستە و شکۆمەندانەیان هەبێت.

ئیلهاموەرگرتن لە میراتی شەهیدان

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق زیاتر ڕوونیکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد، "لە تایبەتمەندیی ئەم بۆنە مەزنە ئیلهام لە ماناکانی عاشوورا وەردەگرین و بەردەوام دەبین لە بەجێگەیاندنی بەرپرسیارێتیمان لەپێناو بەرزکردنەوەی عێراق و سەروەرییەکەی، لەپێناو میراتی شەهیدان و ئەوانەی خۆیان لە بەرەنگاربوونەوەی داعش بەختکرد و لە هەموو دۆخێکدا شکستیان پێهێنا".

پاراستنی سامان و شارستانێتیی عێراق

سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی مافی نەوەکانی داهاتووەوە باسی ئەوەشیکرد، "لە ڕاپەڕینی ئیمام حسێنەوە فێربووین، سازش لەسەر گەندەڵی نەکەین و بە هەموو دانبەخۆداگرتن و پەرۆشییەک هەوڵ بدەین بۆ پاراستنی عێراق و چاکسازیی سیستمەکەی تاوەکو سامان و شارستانێتییەکەی بۆ نەوەکانی داهاتوو بپارێزین و ماف و شایستەکانیان لە ژیانێکی شکۆمەندانە بەدیبهێنین".

رێبوار حەمەوەیس

2 کاتژمێر پێش ئێستا