سەرۆکوەزیرانی ئیتالیا: بەشداریمان لە ململانێی ئێراندا نەکردووە

بەهزاد ئەحمەد 2 کاتژمێر پێش ئێستا
جۆرجیا مێلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا
جۆرجیا مێلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا

سەرۆکوەزیرانی ئیتالیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بەشداری لە هیچ ململانێیەکی سەربازی دژی ئێران نەکردووە و تەنیا هاوکارییە لۆجیستی و تەکنیکییەکانی بۆ ئەمریکا فەراهەم کردووە.

هەڵوێستی ئیتالیا لە ململانێکان و پەیوەندی لەگەڵ واشنتن

جۆرجیا مێلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتالیا ئاشکرای کرد، ئەوان بەشدارییان لە ململانێی ئێراندا نەکردووە. مێلۆنی ئاماژەی بەوەش کرد، تەنانەت ئەگەر بەشداریشیان بکردایە، هیچ ڕۆڵێکی نەدەبوو لە کەمکردنەوەی نائومێدییەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەرامبەر بە وڵاتەکەی.

بەکارهێنانی بنکە سەربازییەکان و ڕێگری لە هێرشەکان

لە میانی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا، مێلۆنی ڕایگەیاند، ئیتالیا تەنیا ڕێگەی داوە ئەمریکا بنکەکانی ئەورووپا بۆ چالاکیی ناسەربازی، لۆجستی و تەکنیکی بەکاربهێنێت. جەختیشی کردەوە، کاتێک ئەمریکا داوای کردووە ئەو بنکانە بۆ چالاکی سەربازی و هێرشکردنە سەر ئێران بەکاربهێنێت، ئیتالیا ڕێگری لێ کردووە.

ڕەواندنەوەی هەڵە تێگەیشتنەکان لەگەڵ ئێران

سەرۆکوەزیرانی ئیتالیا ئاماژەی بەوە کرد، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی گفتوگۆی کردووە بۆ ڕوونکردنەوەی بارودۆخەکە. مێلۆنی وتیشی، هەڵە تێگەیشتنێک لە لایەنی ئێرانییەوە بەرامبەر بە هەڵوێستەکانی ئیتالیا هەبووە و لەو ڕێگەیەوە هەوڵی چاککردنی دراوە.

بەهزاد ئەحمەد

2 کاتژمێر پێش ئێستا