ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم و ئێران لەسەر پشکنینی دامەزراوە ئەتۆمییەکان ڕێکدەکەون

سامیا حەسەن 4 کاتژمێر پێش ئێستا
ڕافائیل گرۆسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم. فۆتۆ: AP
ڕافائیل گرۆسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم. فۆتۆ: AP

سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ڕایگەیاند کە یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ ئێراندا هەیە بۆ سەرپەرشتیکردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە لەلایەن پشکنەرانیانەوە، ئاماژەی بەوەش کرد کە ئاژانسەکە ئامادەیە بۆ بەردەوامیدان بە کارە تەکنیکییەکانی لەگەڵ تاران بە ئامانجی کەمکردنەوەی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم.

یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان ئاژانسەکە و ئێران

ڕافائیل گرۆسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لەبارەی پشکنینی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانەوە ڕایگەیاند، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ ئێران هەیە و تێیدا پابەندیان دەکات، پشکنەرانیان سەرپەرشتیی پشکنینی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بکەن و ئامانژیشیان کەمکردنەوەی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێرانە.

بەردەوامیی کارە تەکنیکییەکان و دانوستانەکان

ڕافائیل گرۆسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لەبارەی بەردەوامیی کارەکانیان لەگەڵ تاراندا گوتی، ئاژانسی وزەی ئەتۆم ئامادەیە بۆ بەردەوامیدان بە کارە تەکنیکییەکانی لەگەڵ تاران و لە داهاتوویەکی نزیکدا وردەکاریی کارەکان لە ئێران و پێکهێنانی لێژنەی هەماهەنگیی پشکنین لە دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا دیاریدەکەن.

سه‌ردانی پشکنەران بۆ ناو دامەزراوەکان

سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم هیوای خواست، بەمزووانە پشکنەرانی سەر بە ئاژانسەکەی بتوانن بچنە ناو دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانەوە.

گرنگیی کەمکردنەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراو

گرۆسی کەمکردنەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران بە یەکێک لە کارە گرنگەکان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کۆگاکانی یۆرانیۆمی ئەو وڵاتە دەزانێت.

دۆخی کەرەستە ئەتۆمییەکانی ئێران لە دوای ڕێککەوتننامەکە

ڕافائیل گرۆسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لەبارەی گواستنەوەی کەرەستە ئەتۆمییەکانی ئێرانەوە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاژانسەکە پێیوایە لە دوای ساڵی 2015ـەوە هیچ کەرەستەیەکی ئەتۆمیی ئێران نەگوازراوەتەوە دەرەوەی وڵاتەکە.

سامیا حەسەن

4 کاتژمێر پێش ئێستا