پەیجی فەرمیی شاسوار عەبدولواحید لە فەیسبووک هاککرا

کیژان مەحمود 4 کاتژمێر پێش ئێستا
پەیجی فەرمیی شاسوار عەبدولواحید لە فەیسبووک هاککرا
پەیجی فەرمیی شاسوار عەبدولواحید لە فەیسبووک هاککرا

پەڕەی فەرمیی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک هاککرا و چەندین وێنە و پۆستی نەشیاو و ڕێگەپێنەدراوی تێدا بڵاوکرایەوە، ئەوەش ڕێک لە دوای بڵاوکردنەوەی پۆستێکی سیاسیی ئەو دێت سەبارەت بە پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەکەیان لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کابینەی داهاتووی حکومەت.

هاککردنی پەڕەی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ

لە بەیانی ئەمڕۆوە پەڕەی فەرمیی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک هاککراوە و چەندین پۆستی نەشیاو و ڕێگە پێنەدراوی تێدا بڵاوکراوەتەوە.

هۆکار و ناوەرۆکی پۆستە هاککراوەکان

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەبارەی هاککردنی پەڕەکەیەوە دوای بڵاوکردنەوەی پۆستێک لەسەر زیادبوونی کورسییەکانی ئەو ڕێککەوتنە سیاسییەی بڕیارە لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئایندیەکی نزیکدا واژۆی بکەن و گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی پێکبهێنن، نووسیبووی 39+2=41، پەڕەی فەرمیی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، لە فەیسبووک هاککراوە و پۆستی نەشیاو و ڕێگەپێنەدراوی وەک وێنەی چەکداران و ئاڵای ڕێکخراوی داعش و وێنەی نەشیاوی تێدا بڵاوکراوەتەوە.

دۆخی ئێستای پەیجەکە لە فەیسبووک

درەنگتر لەبارەی دۆخی پەڕەکەوە دەرکەوت کە لە ئێستادا پەڕە تایبەتەکەی شاسوار عەبدولواحید لە فەیسبووک نەماوە و پۆستەکانی نابینرێت.

ڕێککەوتنی نێوان نەوەی نوێ و یەکێتی

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەبارەی ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ یەکێتی پێشتر لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردووش لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندبوو، لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا رێککەوتنەکەی نێوانیان واژۆ دەکەن، هەروەها لەبارەی پۆستی سەرۆکی حکومەتیشەوە گوتی، بڕیاریانداوە سەرۆکی حکومەت بۆ هاوپەیمانێتییەکەیان لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بێت.

ڕەخنەکان لە کابینەی ئێستای حکومەت

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا حکومەت و حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان نییە و سەرۆکی حکومەت بە نایاسایی لە پۆستەکەیدایە.

"دەبێت پارتی سازش بکات"

شاسوار عەبدولواحید لەبارەی هەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە جەختیکردەوە، ئەگەر پارتی لە خەمی خەڵک و کوردستاندایە دەبێت سازش بکات.

پۆستی سەرۆکوەزیران و زۆرینەی پەرلەمانی

شاسوار عەبدولواحید لەبارەی دابەشکاریی کورسییەکان و پێکهێنانی کابینەی نوێوە ئەوەش لەکاتێکدایە، 24ـی ئەم مانگە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، پارتی زۆرینە نییە، بەڵکو خاوەنی 39 کورسییە و ناتوانێت پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەبێت، یەکێتی و نەوەی نوێ و ژمارەیەک پەرلەمانتاری دیکە کە بەگوتەی ئەو هاوپەیمانییەکەیان 41 کورسییە و زۆرینەی پەرلەمانی کوردستان پێکدەهێنن، بڕیاریانداوە پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لە کابینەی دەیەم بۆ ئەوان بێت.

کیژان مەحمود

4 کاتژمێر پێش ئێستا