مۆریاسۆ: ڕێز لە بەڕازیل دەگرین، بەڵام بۆ بردنەوە یاری دەکەین
دوای ئەوەی هەڵبژاردەی ژاپۆن وەک دووەمی کۆمەڵەی شەشەم گەیشتە قۆناغی 32ی مۆندیالی 2026، هاجیمی مۆریاسۆی ڕاهێنەری تیپەکە جەختی لەوە کردەوە کە سەرەڕای بەهێزیی بەڕازیل، بەڵام ژاپۆن بە ئامانجی بردنەوە دەچێتە یاریگەی هیۆستن.
ژاپۆن دوای یەکسانبوونی بەرامبەر سوید لە داڵاس، بە پلەی دووەمی کۆمەڵەکەی لەدوای هۆڵەندا گەیشتە قۆناغی داهاتوو، لەو یارییەدا دایزێن مایدا گۆڵی پێشکەوتنی بۆ ژاپۆن تۆمارکرد، بەڵام دوای چەند خولەکێک گۆڵی یەکسانبوونیان لێ تۆمارکرا، مۆریاسۆ ئاماژەی بەوە کرد دوای ئەو گۆڵە، بڕیاری داوە بە پتەوکردنی بەرگری بۆ پارێزگاریکردن لە ئەنجامەکە و مسۆگەرکردنی پلەی دووەم.
مۆریاسۆ ئەو سەرکەوتنەی بە هەنگاوێکی ئەرێنی بۆ تۆپی پێی ئاسیایی و ژاپۆنی وەسفکرد و گوتی: "ئەمە ئەو ئامانجە بوو کە لە سەرەتای پاڵەوانێتییەکەوە بۆی دەجەنگاین، گەیشتنمان بە قۆناغی داهاتوو بەڵگەی بەرەوپێشچوونی تۆپی پێی وڵاتەکەمانە و نیشانەی ئارەزووی وەرزشیی ناوچەکەیە بە گشتی."
بڕیارە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو لە قۆناغی 32ی مۆندیالدا، ژاپۆن و بەڕازیل لە شاری هیۆستن ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە.
4 کاتژمێر پێش ئێستا