نوێنەرایەتیی موقتەدا سەدر لە عاشوورای کەرکووکدا: پرۆژەی چاکسازیی بە یەک لایەن ناکرێت

کیژان مەحمود 3 کاتژمێر پێش ئێستا
لێدوانی شێخ ماجد شامی، نوێنەری موقتەدا سەدر لە عاشوورا لە کەرکووک
لێدوانی شێخ ماجد شامی، نوێنەری موقتەدا سەدر لە عاشوورا لە کەرکووک

ڕێوڕەسمی عاشوورا بە ئامادەبوونی سەدان کەس لە چەند گەڕەکێکی شاری کەرکووک بەڕێوەچوو، تێیدا شێخ ماجد شامی بە نوێنەرایەتیی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، سوپاسی سەرجەم پێکهاتەکان و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکانی کرد بۆ سەرخستنی ڕێوڕەسمە 10 ڕۆژییەکە و جەختیشی لەوە کردەوە کە پڕۆژەی چاکسازی بە یەک لایەن سەرناکەوێت.

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی عاشوورا لە کەرکووک

ئەمڕۆ لە چەند گەڕەکێکی شاری کەرکووک ڕێوڕەسمی عاشوورا بە ئامادەبوونی سەدان کەس بەڕێوەچوو و لە لێدوانێکیشدا بۆ ڕۆژنامەوانان شێخ ماجد شامی بە نوێنەرایەتیی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، سوپاسی سەرجەم لایەنەکانی کرد کە بەشداربوون لە ڕێوڕەسمە 10 ڕۆژییەکەدا، هەروەها شێخ ماجد شامی لەبارەی پرۆسەی چاکسازییەوە گوتی، پرۆژەی چاکسازیی بە یەک لایەن ناکرێت و چاکسازیی پەیامی پێغەمبەرانە.

پەیامی یەکگرتوویی لەژێر ناوی ئیمام حوسێندا

شێخ ماجد شامی، نوێنەری موقتەدا سەدر زیاتر ڕوونیکردەوە و گوتی، "من بە نوێنەرایەتیی سەید موقتەدا سەدر، سوپاستان دەکەم بۆ ئەو خزمەتگوزارییەی لە ماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوو پێشکەشتان کردووە بە زیارەتکاران ئەوە بەڵگەی ئەوەیە ئیمام حوسێن کۆمان دەکاتەوە، ئەو ناونیشانی یەکگرتوویی و ئاشتییە".

سوپاسگوزاری بۆ پێکهاتەکان و هێزە ئەمنییەکان

شێخ ماجد شامی، نوێنەری موقتەدا سەدر لە کەرکووک لەبارەی بەشداربووانی ڕێوڕەسمەکەوە گوتیشی، "حوسێن ناونیشانی ڕەحمەتە و هەموو ئایینەکان لە کریستیان و عەرەب و ئەعجەم لە ڕیزی حوسێن بوون و ئەوان ئاگاداربوون پرۆژەی چاکسازیی بە یەکلایەن ناکرێت، لایەک هەڵیگرێت و لاکەی دیکە نا، چاکسازی پەیامی پێغەمبەرانە، سوپاسی هەموو لایەک و هێزە ئەمنییەکان و لایەنی تەندروستی و شارەوانیی دامەزراوەکانی دیکە دەکەم".

کیژان مەحمود

3 کاتژمێر پێش ئێستا