ئەمشەو یاریی نێوان هەڵبژاردەی عێراق و هەڵبژاردەی سەنیگال بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەی عێراق لە کۆتا گەڕی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی 2026دا، ئەمشەو ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی سەنیگال دەبێتەوە. گراهام ئاڕنۆڵدی ڕاهێنەریش جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە تیپەکەی بۆ مێژوو و بردنەوە یاری دەکات، تاوەکو بتوانێت قەرەبووی شکستەکانی پێشووی بەرامبەر فەڕەنسا و نەرویج بکاتەوە و بگاتە قۆناغی داهاتوو.
کۆتا یاریی عێراق لە قۆناغی کۆمەڵەکان
ئەمشەو یاریی نێوان هەڵبژاردەی عێراق و هەڵبژاردەی سەنیگال لە چوارچێوەی خولی سێیەم و کۆتا لە گەڕی کۆمەڵەکان لە یارییەکانی مۆندیالی 2026 بەڕێوەدەچێت.
کات و شوێنی بەڕێوەچوونی یارییەکە
ئەمشەو کاتژمێر 10ـی شەو بە کاتی عێراق، یاریی نێوان هەڵبژاردەی عێراق و هەڵبژاردەی سەنیگال لە یاریگای BMO Field لە شاری تۆرۆنتۆی کەنەدا بەڕێوەدەچێت.
ئەنجامی یارییەکانی پێشووی عێراق
ئەم یارییەی عێراق لە پاش دوو یاریی دیکەی پێشوویەتی کە بەرامبەر هەریەک لە فەڕەنسا و نەرویج ئەنجامیدا و بە هەردوو یارییەکە 7 گۆڵی لێکرا و تەنیا توانیویەتی 1 گۆڵ تۆمار بکات، ئەویش بەرامبەر هەڵبژاردەی نەرویج بوو.
ئامانجی عێراق بۆ گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو
گراهام ئاڕنۆڵد، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لەبارەی یارییەکەیان بەرامبەر سەنیگال و هەوڵی سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو ڕایگەیاند، بەرامبەر سەنیگال هەوڵی بردنەوە و سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو دەدەن.
گرنگیی ڕووبەڕووبوونەوەی پاڵەوانی ئەفریقیا
گراهام ئاڕنۆڵد، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لەبارەی ئەزموونی یاریکردن بەرامبەر سەنیگال و مێژووییبوونی ساتەکە گوتی، یاریکردن بەرامبەر هەڵبژاردەی سەنیگال، ئەزموونێکی زۆر باشە بەرامبەر پاڵەوانی ئەفریقیا و هیچ شتێکیان نییە لەدەستی بدەن و هەوڵی تەواو بۆ بردنەوە دەدەن، ڕاشیگەیاند، هەڵبژاردەی عێراق بە ساتێکی مێژووییدا تێدەپەڕێت، دوای سەرکەوتنی بۆ جامی جیهانی بۆ یەکەمجار دوای تێپەڕبوونی 40 ساڵ.
3 کاتژمێر پێش ئێستا