کوردێک بووە یاریدەدەرى ڕاهێنەرى هەڵبژاردەى بالەى عێراق

ئەردەڵان فایەق، وەرزشکاری دیاری بالەی کوردستان و عێراق، بە شێوەیەکی فەرمی بووە یاریدەدەری ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بالەی عێراق بۆ بەشداری لە پاڵەوانێتی ڕۆژئاوای ئاسیا، کە لە شانشینی عومان بەڕێوەدەچێت.

هاوکات فیدراسیۆنی تۆپی بالەی عێراق دیاریکردنی ڕاهێنەر «عەلا خەلەف»ی بۆ سەرکردایەتیکردنی هەڵبژاردەی یەکەم ڕاگەیاند، بەمەبەستی بەشداریکردن لە پاڵەوانێتیی ڕۆژاوای ئاسیا، کە لە نێوان 9تا21ی تەممووزدا لە مەسقەتی پایتەختی عومان بەڕێوە دەچێت.

عەلا خەلەف بانگهێشتی21 یاریزانی کردووە تاوەکو لە قەزای بێجی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین ئامادە بن، بەمەبەستی چوونە ناو کەمپێکی ڕاهێنانی ئامادەکاری بۆ پاڵەوانێتییەکە