ئۆزەل لە ئامەدەوە: دەمیرتاش سڵاوی بۆ ناردووین

سەردانی ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی دوورخراوەی پارتی کۆماریی گەل (جەهەپە) بۆ شاری ئامادەی باکووری کوردستان. فۆتۆ: میدیای تورکیا
سەردانی ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی دوورخراوەی پارتی کۆماریی گەل (جەهەپە) بۆ شاری ئامادەی باکووری کوردستان. فۆتۆ: میدیای تورکیا

ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی دوورخراوەی پارتی کۆماریی گەل (جەهەپە) ئاشکرایکرد، بەهۆی سەردانەکەیان بۆ ئامەد، سەڵاحەدین دەمیرتاش لە ڕێگەی پارێزەرەکەیەوە سڵاوی بۆ ناردووە و گوتی: " سڵاوەکەی دەمیرتاش، بە ناوی تەواوی ئامەد، خەڵکی ناوچەکە و سەرجەم کوردەوە، لەسەر سەر و چاومانە و لێرەوە سڵاوی لێدەکەین".

سەردانی ئاماد و بەشداریی چەند چالاکییەک

ئۆزەل کە بە بڕیاری دادگا لە سەرۆکایەتی جەهەپە دوورخراوەتەوە و کەمال کڵچدارئۆغڵو سەرۆکی پێشووی پارتەکە خراوەتە جێگەی، سەردانی ئامەدی کرد و بەشداریی لە ژمارەیەک چالاکیدا کرد.

گەیاندنی سڵاوی دەمیرتاش

لە میانی گوتەیەکدا ئۆزەل باسی لەوەکرد، بەهۆی سەردانەکەیانەوە بۆ ئامەد، پارێزەرەکەی دەمیرتاش سڵاوی ناوبراوی پێگەیاندوون.

سڵاوی دەمیرتاش وەک سڵاوی تەواوی کوردە

گوتیشى، ئەم سڵاوە وەک سڵاوی تەواوی کورد و ناوچەکە وەردەگرن و سڵاوی بۆ دەنێرنەوە.

ئەم سەردانەی ئۆزەل و جەختکردنەوە لە سڵاوەکەی دەمیرتاش پاش گوتەکانی ماوەی ڕابردووی کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی گەڕێنراوەی جەهەپە دێت، لەبارەی سەڵاحەددین دەمیرتاش، گوتبووی پەشیمان نییە لەوەی وەک جەهەپە دەنگی بە هەڵگرتنی پارێزبەندیی یاسایی دەمیرتاش کە دواتر دەستگیرکردن و بەندکردنی ناوبراوی لێکەوتەوە.