تەی کیس کۆچی دوایی کرد
حەسەن فەلاح 3 کاتژمێر پێش ئێستا
تەی کیس، هونەرمەند و بەرهەمهێنەری دیاری ئەمریکی، کە کاری بەرهەمهێنانی موزیک و گۆرانی بۆ ژمارەیەک لە دیارترین گۆرانیبێژانی وڵاتەکەی کردووە، لە تەمەنی 29 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
گۆرانی بۆ تراڤیس سکۆت و درەیک بەرهەمهێناوە
کیس بە بەرهەمهێنەری موزیکەکانی تراڤیس سکۆت و درەکی ناسراوە، گۆرانییەکانی Sicko Mode و Nonstopی بەرهەمهێناوە، هونەرمەند و ڕەخنەگرانی موزیکی ئەمریکا، بە یەکێک لە بەرهەمهێنەرە باشەکان وەسفیان دەکرد.
بەڵگەی تاوان بوونی نییە
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکانی پۆلیس، کیس لە یەکەی نیشتەجێبوونەکەی خۆیدا لە ناشڤیڵ کۆچی دوایی کردووە و هیچ بەڵگەیەک بوونی نییە کە ڕووداوەکە وەکو تاوان پیشان بدات.
حەسەن فەلاح
3 کاتژمێر پێش ئێستا