سەرکەوتنى پلانى ئەمنیى تایبەت بە یادى عاشوورا ڕاگەیێنرا

رێبوار حەمەوەیس 3 کاتژمێر پێش ئێستا
دیمەنی پادی عاشورا لە شوێنە پیرۆزەکانی کەربەلا بەبەشداری هەژارن کەس لە شوێنکەوتوانی ئاینزای شیعەز فۆتۆ: AFP
دیمەنی پادی عاشورا لە شوێنە پیرۆزەکانی کەربەلا بەبەشداری هەژارن کەس لە شوێنکەوتوانی ئاینزای شیعەز فۆتۆ: AFP

لیژنەکە لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، قەیس مەحمەداوى جێگرى فەرماندەى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان و سەرۆکى لیژنەى سەردانە ملیۆنییەکان، سەرکەوتنى تەواوەتى پلانى ئەمنى تایبەت بە سەردانى عاشووراى لە ڕێوڕەسمى سەردانى 10ـى موحەرەم لە پارێزگاى کەربەلا ڕاگەیاند، هۆکارەکەشى گەڕاندووەتەوە بۆ هەوڵ و هەماهەنگى بەرز لە سەرجەم ئاستەکانى ڕێکخستن و پێشوازیکردنى زیارەتکاران.

هۆکارەکانی سەرکەوتنی پلانی ئەمنی

لیژنەکە لە چەند خاڵێکدا هۆکارى سەرکەوتنى پلانى ئەمنى تایبەت بە یادى عاشووراى ڕوونکردووەتەوە، لەوانە ئامادەیی مەیدانى فەرماندە ئەمنى و سەربازییەکانى وەزارەتەکانى ناوخۆ و بەرگرى و حەشدى شەعبى، کە ژینگەیەکى ئارام و پارێزراوى ڕەخساند بۆ سەرجەم کەرتەکانى ئۆپراسیۆن و ڕێگاکانى چوون بۆ شارى کەربەلا.

هەماهەنگی بەرزی نێوان بەرپرسانی حکومەت

ڕاشیگەیاندووە، تەواوکارى کارگێڕى و خزمەتگوزارى و هەماهەنگیی بەرز لە نێوان بەرپرسانى حکومى لەگەڵ ئەمیندارێتیى مەزارگەکان و وەزارەتە خزمەتگوزارییەکان وایکرد بەدرێژایی ڕۆژ خزمەتگوزارییە لۆجستییەکان و تەندروستییەکان بەردەوام بن.

هۆشیاری جەماوەری و هاوبەشی لەگەڵ زیارەتکاران

لیژنەى باڵاى سەردانە ملیۆنییەکان ئاماژەى بەوەشکردووە، هۆشیاریی جەماوەرى و هاوبەشى لەگەڵ زیارەتکاران کلیلى سەرکەوتنى پلانەکە بووە، ستایشى هەماهەنگى نائاسایی و بەرپرسیارانەی زیارەتکاران و خۆشەویستانى ڕێوڕەسمە حسێنییەکان و بەشداران لە ماتەمى " ڕاکردنى توێرج"دەکات کە هۆکاربوون بۆ ئەوەى بەبێ جموجۆڵ و هاتوچۆ لە ئاستێکى بەرز و بێ کێشەدا بێت لە تەواوى پارێزگاکە.

جەختیشیکردووەتەوە، ئەوەى لە سەردانى عاشوورا بەدیهات لە سەرکەوتنى ڕێکخستن و دەستبەرکردنى ئاسایش، دەبێتە بنەمایەکى پتەو و وێستگەی دەستپێکى سەرەکى تاوەکو لەو ڕێگەیەوە باشترین خزمەتگوزاریى پێشکەش بکەن و پلانى پێشکەوتووتر دابنێن بۆ پێشوازیکردن و خزمەتکردنى ملیۆنان زیارەتکار لە سەردانى داهاتووى چلەى ئیمام حسێن.

رێبوار حەمەوەیس

3 کاتژمێر پێش ئێستا