سێ خوشک لە بەڕازیل تەمەنیان پێکەوە دەگاتە 316 ساڵ

شێوە عومەر 2 کاتژمێر پێش ئێستا
ئەم مانگە لەلایەن کتێبی گینسەوە وەکو بەتەمەنترین سێ خوشکی زیندووی جیهان ناسێنران
ئەم مانگە لەلایەن کتێبی گینسەوە وەکو بەتەمەنترین سێ خوشکی زیندووی جیهان ناسێنران

سێ خوشکی بەڕازیلی کە تەمەنیان پێکەوە دەگاتە 316 ساڵ، ئەم مانگە لەلایەن کتێبی گینسەوە وەکو بەتەمەنترین سێ خوشکی زیندووی جیهان ناسێنران و لەوانەیە یارمەتیی توێژەران بدەن بۆ دۆزینەوەی وەڵامی ئەو پرسیارە.

توێژینەوەیەک بۆ زانینی هۆکارەکانی پشت پیربوونەوەن

پڕۆژەی دی ئێن ئەی لۆنجیڤۆ، توێژینەوەیەکە بە سەرپەرشتی زانایەک بە ناوی مایانا زاتز لە زانکۆی ساوپاولۆ، ئامانجی لێکۆڵینەوەیە لەو هۆکارە بایۆلۆجییانەی کە لە پشت پیربوونەوەن.

مانەوەی هەندێک کەس بە تەندروستی باشەوە

دەرەنجامی توێژینەوەکانی ئەم سێ خوشکە، دەتوانن یارمەتی زانایان بدەن باشتر لەوە تێبگەن کە بۆچی هەندێک کەس لە تەمەنێکی زۆردا بە شێوەیەکی نائاسایی لە ڕووی جەستەیی و مەعریفییەوە بە تەندروستی و بەهێزی دەمێننەوە.

سێ خوشکەکە تەمەنیان 103 و 104 و 109 ساڵە

خوشکەکان، زولینا، تەمەن 103 ساڵ، زۆریدا، تەمەن 104 ساڵ و لێڤیتا، تەمەن 109 ساڵ، لە شاری ڕیۆ دیجانیرۆ دەژین و هۆکاری تەمەندرێژییەکەیان دەگەڕێننەوە بۆ خۆراکی تەندروست و شێوازی چالاکی ژیان.

پیشە و کاری سێ خوشکەکە

خوشکەکان بە جۆرێک لە جۆرەکان ژیانێکی تا ڕادەیەک ئاساییان هەبووە، لێڤیتا وەکو ژنێکی پیشەگەر کاری کردووە و دواتر لە کەناڵێکی تەلەفزیۆنی بەردەوامی بە کارکردن داوە، زۆریدا وەکو پەرستارێک کاری کردووە و پێنج منداڵی پێگەیاندووە، لە کاتێکدا زولینا، کە لە ماڵەوە ماوەتەوە، شەش منداڵی پێگەیاندووە.

لێڤیتا بەبێ پەشیمانی سەیری ژیانی دەکات و دەڵێت منداڵی و هەرزەکارییەکی باشم هەبووە و ناتوانم گلەیی بکەم.

توێژەران هیوادارن تێبگەن کە چۆن هۆکارە بۆماوەییەکان، نەوەکو شێوازی ژیان، یارمەتیدەرن لە پاراستنی دڵ، ماسولکەکان و کارکردنی مێشک لە زیانەکانی پیربوون.

ئامانجی توێژینەوەکەش گەیشتنە بە 500 کەسی سەدساڵ، تاوەکو بتوانن بگەنە دەرەنجامی یەکلاکەرەوە دەربارەی تەمەندرێژی.

Screenshot
شێوە عومەر

2 کاتژمێر پێش ئێستا