ترەمپ: ئێران بە درۆن کەشتییەکانی گەرووی هوورمز بەئامانج دەگرێت

بەهزاد ئەحمەد 1 کاتژمێر پێش ئێستا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەەمریکا، فۆتۆ: AFP
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەەمریکا، فۆتۆ: AFP

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئێران بە درۆن کەشتییەکانی گەرووی هوورمز بەئامانج دەگرێت و ئەم هێرشانەش بە "پێشێلکاریی گەمژانەی ئاگربەستن" ناودەبات.

سیان لە درۆنەکان خراونەتە خوارەوە

سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی ترووس ڕایگەیاند، ئێران لانیکەم بە چوار درۆنی هێرشبەری یەک ئاڕاستە هێرشی کردووەتە سەر کەشتییەکان لە گەرووی هوورمز، سیان لەو درۆنانە لە لایەن سوپای ئەمریکاوە خراونەتە خوارەوە و یەکێکیان بەر سەقفی سەرەوەی کەشتییەکی گەورە و گرانبەهای بارهەڵگر کەوتووە و زیانەکانی پێگەیاندووە.

"پێشێلکاری گەمژانەی ئاگربەسە"

ترەمپ دەڵێت کەشتییە زیانپێگەیشتووەکە توانیویەتی لە ڕێگاکەی بەردەوام بێت و جەخت لەوەش دەکاتەوە کە "ئەم هێرشانەی ئێران پێشێلکاریی گەمژانەی ڕێککەوتنی ئاگربەستە".

ئەم گوتانەی ترەمپ دوای ئەوە دێت کە ئێوارەی دوێنێ هێرشکرایە سەر کەشتییەکی بارهەڵگر لە گەرووی هوورمز، ڕاستەوخۆ دوای هێرشەکە دوو بەرپرسی ئەمریکی بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزیان گوت، هێرشەکە لە لایەن ئێرانەوە ئەنجامدراوە، تاوەکو ئێستا ئێران هیچی لە بارەوەی ئەو هیرشەوە نەگوتووە، کە تەنیا زیانی ماددیی بە کەشتییەکە گەیاندووە.

بەهزاد ئەحمەد

1 کاتژمێر پێش ئێستا