قەڵاکەی سەڵاحەددین خرایە لیستی ئایسێسکۆ

حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا

بە فەرمی و لە دەستپێشخەرییەکی مێژووییدا، قەڵا دێرینەکەی سەڵاحەددینی ئەیوبی لە سووریا، خرایە لیستی کەلەپووری ڕێکخراوی جیهانی ئیسلامی بۆ پەروەردە و زانست و ڕۆشنبیری، ناسراو بە ئایسێسکۆ.

دەیانەوێت بپارێزرێت

ئەم قەڵایەی سەڵاحەددینی ئەیوبی، دەکەوێتە سنووری لازقیە لە وڵاتی سووریا، لە دیارترین پێگە مێژووییەکانی وڵاتەکە و جیهانی ئیسلامییە، ئامانج لە زیادکردنی لە لیستی کەلەپووری ئایسێسکۆ، گرنگیپێدانی زیاتر و هەوڵدانە بۆ پاراستن و هێشتنەوەی.

زیاتر لە 400 مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزە

ئەم قەڵایە بەنزیکەی 410 مەتر لە ڕووی ئاستی دەریاوە بەرزە، لەسەر شاخێکی بەرز هەڵکەوتووە، پێگەیەکی ستراتیجی هەیە و ساڵی 1188 لەلایەن سەڵاحەددینەوە داگیر کراوە و بووە بە بەشێک لە دەوڵەتی ئەیوبییەکان.

حەسەن فەلاح

2 کاتژمێر پێش ئێستا